تاقیکردنەوەکانی ساڵی 2023

ئەمڕۆ لە کۆیە چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە پارە وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە کۆیە پارە دەدرێت بە ئەو مامۆستایانەی کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا، لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا چاودێری هۆڵەکانیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، ئاگاداری بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆخوێندنی ساڵی 2023 ـ 2024 خولی یەکەم و خولی دووەم لە سنوری پەروەردەکەمان دەکەینەوە، ئەمڕۆ پارە وەردەگرن.

ئەو مامۆستایانە دەتوانن لە بەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دتەوانن سەردانی ئەزموونەکان و ژمێریاری دیوانی پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتی چاوێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

پەروەردەی کۆیە دەشڵیت، مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان، پەیوەندی بە بەڕێوەبەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە.

تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رۆژنا رۆژێکە

تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رۆژنا رۆژێکە