ئەمڕۆ هەور ئاسمان دەگرێت
کەشوهەوا
تا ئێوارە ئەگەری باران هەیە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە خستووەتەڕوو ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بەردەوامی ناجیگیری کەش بەهۆی بارینی تاوە باران وبروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاووییەکان،
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، دەمەوئێوارە کەش ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەبێت بە ساماڵ، پلەکانی گەرماش تا نزیکەی 6 پلە نزم دەبێتەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێ هەینییە وا پێشبینی کراوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو ئەمڕۆدا بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 15.5.2025
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 15 – 20 )کم/ک دەبێت . لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ کەمێک چاڵاک دەبیت بۆ سەروی 25 کم/ک.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( 3- 6 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی