"ئه‌وه‌ى وشه ناتوانێت ده‌ریببڕێت ده‌یكه‌مه تابلۆ"
له ئه‌ڵمانیا پێڵاوى به‌جێماوى ئاواره ئێزدییه‌كان ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێوه‌كارێكى گه‌نجى ئێزدی دواى 15 ساڵ له ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌ڕێته شنگال، له‌وێ بیرۆكه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێڵاوانه‌ى بۆ دروستده‌بێت كه له ساڵى 2014 ـه‌وه له‌و خێزانه ئاواره ئێزدییانه به‌جێمابوون، كه له ترسی داعش رایانكردبووه سه‌ر چیاى شنگال.
ئه‌مه، ئێستا بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رى له ژێر ناوى “پێڵاوی جێهێڵراو، چیرۆکی بەردەوام” و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له وڵاتى ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.
قاسم شه‌رقی، گه‌نجه شێوه‌كاره ئێزدییه‌كه‌یه به 964ـى وت، لە مانگى نیسانی ئه‌مساڵ گه‌ڕاوه‌ته شنگال و بەپێ رۆیشتووه‌تە سه‌ر چیاكه‌ى كه كه‌مپێكی ئاواره‌كانى لێیه له‌رێگادا پێڵاوى به‌جێماوى ئاواره‌كانى ئه‌وكات سه‌ره‌نجى راكێشاوه و بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌رى له‌لا گه‌ڵاڵه بووه.
وتیشی “پڕۆژه هونه‌رییه‌كه‌م كردنه‌وه‌ى پێشانگایه‌كى شێوه‌كارییه و به‌كارهێنانى هه‌موو ئه‌و پێڵاوانه‌یه له‌ناو تابلۆیه سوریالییه‌كانم”.
قاسم وه‌كو خۆى ده‌یڵێت، ئه‌ندامى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى ئه‌ڵمانیایه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین پێشانگاى تایبه‌تى و هاوبه‌شی له‌و وڵاته له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد به‌نیازه له مانگى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى له‌چوارچێوه‌ى پێشانگایه‌ك له ئه‌ڵمانیا نمایش بكات و ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا له‌باره‌ى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى ئێزدی نه‌تواندراوه به ووشه ده‌ببڕدرێت، من به تابلۆكانم ده‌ریده‌بڕم”.
“پێڵاوی جێهێڵراو، ته‌نیا پێشانگایەک نییه به‌ڵكو شایەتحاڵێکی زیندوو و بانگەوازێکی مرۆییە، هه‌روه‌ها هەوڵێکی هونەرییە بۆ پاراستنی یادەوەرییه بە کۆمەڵه‌كان” ئه‌مه‌ش قسه‌ى قاسم شه‌رقییه بۆ 964.