بڕیارێکی هەمەلایەنەیە
له هه‌ولێر بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی چاندنى گه‌نمه‌شامى قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر چاندنی گەنمەشامی (دەرە)ـى له جوتیاران قه‌ده‌غه كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئاوێكى زۆر و كاره‌باى پێویسته و ئه‌مساڵیش كه‌موكوڕیان له‌و دووانه هه‌یه.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، به 964ـى رایگەیاند، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى چاندنى گه‌نمه‌شامى بۆ پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وییه له هه‌ولێر، ئه‌ویش بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ وشکەساڵییە و گەنمەشامیش ئاوێکی زۆر و کارەبایەکی زۆری دەوێت.
وتیشی “ئەمساڵ ئەگەر کێشەی کارەباش چارەسه‌ربكرێت، به‌ڵام کێشەی ئاومان پێ چارە نابێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵ، ئه‌م بڕیاره‌یان تاكلایه‌نه نه‌داوه به‌ڵكو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه، ئه‌ویش دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئەو بابەتە بووه لە رووی زانستییەوە، هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئامانجی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، بڕیاره‌كه‌یان داوه.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمه شامى ماندووبوونێكی زۆر و داهاتێكی كه‌مى هه‌یه بۆ جوتیاران به‌ڵام جیاواز له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانى دیكه ئاوێكی 24 كاتژمێری ده‌وێت، پێشنیاریش بۆ جوتیاران ده‌كات كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له جیاتى گه‌نمه‌شامى كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مى دیكه‌ى كشتو‌كاڵى بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێویست ناوخۆى هه‌ولێریش بۆ به‌رهه‌مى گه‌نمه‌شامى كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى دراوه، وتى “هاورده‌كردنى گه‌نمه‌شامى رێگه‌پێدراوه و هیچ كات قه‌ده‌غه‌ى له‌سه‌ر دانه‌ندراوه بۆیه بڕیاره‌كه كێشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆى هه‌ولێر دروستناكات”.