لە سیتەک

ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دەستی بەسەرد گیرا 

964+

توانا نەقی

بیرهەڵکردن بە ئامێر نایاساییەوە ناوبەناو لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستدەگرن بەسەر ئەو ئامێرانەدا و ئەمڕۆ لە سیتەک ئامێرێک دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕؤ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە،  دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی خێرا لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک توانیان دەست بگرن بەسەر یەک ئامێری بیرهەڵکەندن.

دەشڵێت، ئامێری بیرهەڵکەندنەکە لە جۆری بەرینە بووە و 20 بۆریش لەگەڵی دەستیبەسەردا گیراوە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەرەوە.

لەماوەی دوو هەفتەدا شەش کەس بەهۆی بیرهەڵکەندنەوە دەست...

لەماوەی دوو هەفتەدا شەش کەس بەهۆی بیرهەڵکەندنەوە دەستگیرکراون