زەڕایەن و سەیدسادقی گرتووەتەوە
لە شارەزوور هەست بە بوومەلەرزە کرا و دەڵێن بەهێز بووە
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
بوومەلەرزەیەک لە شارەزوور روویداوە و بە پێی زانیارییەکانی 964 له چهند شوێنێك هەستی پێکراوە و دهڵێن “بههێزبووه”.
کاتژمێر 7:40ـى خولهكى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەكە لە قەزای شارەزوور و سەیدسادق و زەڕایەن رویداوه و هاوڵاتیان لەماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.
عەدنان حەمە عەزیز، هاوڵاتیەکی شارەزوور، به 964 ـى وت “بومەلەرزەکە بەهێز بوو بهڵام ماوهكهى كهم بوو لەوکاتەدا لەماڵەوە بووم بە پەلە چوینە دەرەوە”.
فەرەیدون حەسەن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزووریش به 964 وت ئهوانیش هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووه كه زۆر بەهێزبوو بەڵام چەند چركهیەکی خایاندووه.
وتیشی “وەک فەرمانگەی کشتوکاڵی شارەزوور تەنیا ئامێری باران پێومان هەیە و هیچ ئامێرێکمان نیە بۆ پێوانهى بوومەلەرزە لە قەزاکە بۆیە تائێستا نازانین گوڕهكەی چەندبووە “.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن