لە سلێمانی
سەگی بەرەڵا سێ قوتابی خستووەتە نەخۆشخانە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سێ قوتابی لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی سەگ پەلاماری داون و ئێستا لە نەخۆشخانەن.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێ قوتابی لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە لە رێگادا سەگی بەڕەڵا پەلاماری داون و برینداری کردوون.
باسی لەوەکرد، ئێستا ئەو سێ قوتابیە لە نەخۆشخانەی شارن و لەژێر چاودێری پزیشکیدان و گەر پێویست بە هەر چارەسەرێک بکات وەک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بۆیان دابین دەکرێت.
لەگەڵ شارەوانی لە هەوڵدان بۆ ئەوەی دەورووبەری ەو قوتابخانانەی کە سەگی بەرەڵای زۆر لێیە پاکبکرێنەوە، نەژاد عەبدوڵا وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی