دیمەنێکی دەستبەسەرداگرتنى ژمارەیەک ماتۆڕسکیل لەلایەن کارمەندانى هاتوچۆوە - وێنە: ئەرشیف
لەسەر ئەوەى دەستى بەسەر ماتۆڕەکەیدا گرتووە
مۆتۆڕسوارێک کارمەندێکى هاتوچۆى دایە بەرچەقۆ
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، لەناو بازاڕى قەڵادزێ کارمەندێکى هاتوچۆ لەلایەن کەسێکەوە درایە بەرچەقۆ و بریندارى کرد.
کارزان عەبدوڵا، بەرێوەبەرى هاتوچۆى پشدەر بە 964ـى وت،”چەند رۆژێک لەمەوبەر ماتۆڕسوارێک بە ماتۆڕەکەى پێشێلکارى یاساى هاتوچۆى کردووە لە ناو بازاڕ، بۆیە لەلایەن ئەو کارمەندێکى خۆمانەوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگرن”.
وەک باسى دەکات، کەمێک لەمەوبەر ئەو ماتۆڕسوارە چووە لە ناو بازاڕ کارمەندەکەى داوەتە بەرچەقۆر و بریندارى کردووە.
“ئێستا کارمەندەکە رەوانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ کراوە و ماتۆڕسوارەکەش دەستگیر نەکراوە، بەڵام سکاڵا تۆمار دەکەین”.
ئاشکراشى کرد، ماتۆڕى ئەو تۆمەتبارە لە هاتوچۆى پشدەر دەستى بەسەرداگیراوە و بێ سەرەتایە.
قەڵادزێ یەکێکە لە قەزاکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین و ناوەندى قەزاى پشدەرە لە پارێزگاى سلێمانى .