گەرمیان

کرێکارێک لەسەر كار گیانی لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كرێكارێك لە ناحیەی مەیدان لە كەلار لەسەر كار بارودۆخی تێكچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی سپارد

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 13.5.2025 لە سنوری ناحیەی مەیدان کرێکارێک بەناوی (ئازاد حەسەن محەمەد) لەدایکبووی 1972 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، لە کاتی کارکردندا، کە کاری کرێکاری کردووە، باری تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

وتیشی، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هەر لەمبارەیەوە خالید عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی ناحیەی مەیدان بە 964ى وت، “کاتژمێر 11:30 خولەکی پێش نیوەڕۆ، لە گوندی دێسوتکی سەر بە ناحیەی مەیدان، کەسێکیان ھێنایە مەڵبەندەکەمان گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، “کەسەکە کرێکار بووە و ئیشی (کا)یان کردوە، ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون پێیان وتین دڵی تێکچووە و گومان دەکەن جەڵدە لێیدابێت”.

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا و سەندیکاش ب...

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا و سەندیکاش بێ ئاگایە