بەئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون

سەربڕین و مامەڵەکردن بە مەڕ و ماڵات لە دێرەلوک و شیلادزێ قەدەغە کرا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون،  سەربڕین و مامەڵەکردن بە مەڕ و ماڵات لە هەردوو ناحیەی دێرەلوک و شیلادزێ لە سنووری دهۆک قەدەغە کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2025، فەرهاد مەولود بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، “دوای دەرکەوتنی یەکەم حالەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی شیلادزێ بە نەخۆشییەکە، نووسراومان ئاراستەی قایمقامی ئامێدی کرد، بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک مامەڵە و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵ و رەشەوەڵاخ لە سنوورەکانی شێلادزێ و دێرەلوک نەکرێت”.

“بڕیارمانداوە بۆ ماوەی 15 رۆژ سەربڕین و هەموو جۆرە مامەڵەیەک بە ئاژەڵان قەدەغە بکرێت و ئەو کەسانەشی مەڕ و ماڵاتیان هەیە، ئاگاداری خۆیان بن و رەچاوی رێنماییەکان بکەن”، فەرهاد مەولود وای وت.

باسی لەوەش کرد، لە گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی و بە تایبەت ناحیەکانی دێرەلوک و شێلادزێ، لەڕێی چەند تیمێکەوە دەستمیان کردووە بە رشاندنی دەرمان لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵان ئاژەڵەکان و پشکنینی تەواوەتی بۆ مەڕ و ماڵاتەکان دەکەن.

رۆژی شەممە 10.5.2025 ژنێکی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی سنووری ناحیەی شیلادزێ، بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک گیانی لەدەستدا، پێشتریش حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە کۆیە تۆمار کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

له‌ شیلادزێ به‌هۆى لێدانى كاره‌باوه‌ سێ مانگا مردار ...

له‌ شیلادزێ به‌هۆى لێدانى كاره‌باوه‌ سێ مانگا مردار بوونه‌وه‌