هەواڵەكان
لە سلێمانی و پشدەر گردبوونەوە ئەنجامدرا و لە داون تاونیش 30 دوکان داخران
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رۆژ رۆژی گردبوونەوە بوو هەر گردبوونەوەشی بە مەبەستێک لە سلێمانی دانیشتوانی چەند گوندێک دژی پێدانی زەویەکانیان بە فەرمانبەران و لە پشدەر مامۆستایانی لادراو لە وانەبێژی گردبوونەوە.
مامۆستایانی لادراو لە وانەبێژی گردبوونەوە
هەر لە گردبوونەوە دەمێنمەوە، خەڵک لە دوکاندار قەرز دەکات کەچی بەهۆی قەرزارییەوە 30 دووکانی بازاری داون تاو داخراون، بەشێک لە دوکاندارەکانی بازاڕی داونتاونی هەولێر، قەرزی کەڵەکەبوویان لەسەرە و بەشێک لە قەرزەکانیش هی کاتی کۆڕۆنایە بەو هۆیەوەشەوە لە لایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی بازاڕەکە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و داخراون.
دوکاندارانی بازاڕی داون تاونی هەولێر گردبوونەوە
لەبەر ئەوەی بوتڵێک خوێنی بە هەڵە بەنەخۆشێک داوە و 10 رۆژە نەخۆشەکە بەهۆش خۆی نەهاتووەتەوە لیژنەی لەسەر گیرا و گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەم رووداوە لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی زاخۆ روویداوە و ئەمڕۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە دەرچووە، نەخۆشەکە پێویستی بە دوو بوتڵ خوێنی بی زاید بووە کەچی لەلایەن کارمەندێکەوە بوتڵێکیان ئەی زایدی پێدراوە.
دوای 10 رۆژ لە لێکۆڵینەوە گرێبەستی کارمەندێکی تەندروستی زاخۆ هەڵوەشێنرایەوە
جوتیارانی باتاس قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە، دەستیان کردووە بە چاندنی برنج، پەیامنێری 964 چووتە لای جوتیارەکان و ئەویش بە دەستووری ئەوان خۆی هەڵکردووە و بەدەم ئیشەوە پرسیاری برنجەکەی لێکردوون بەڵام خەمی گەورەی ئەوان کەم بوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوە.