ئەوانەی سووتابوون
یەكێک لە منداڵە بریندارەکانی گوندی قەڵاچۆغان گیانی لەدەست دا
964+
عەبدولعەزیز خالند
یەكێك لەو منداڵانەی لە گوندی قەڵاچۆغانی سەر بە ناحیەی سێببران كە لەگەڵ چوار منداڵی دیكە سووتابوون، ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.
سەید هاشم، ئامۆزای منداڵەکانە و ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 11.4.2025 بە 964ی، وت، “رووداوەکە چوار رۆژ لەمەوبەر روویدا، كە پێنج منداڵ لە کاتی یاریکردن بە چەرخ و فوم سووتان، ئەمڕۆش دوو لە منداڵەکان نەخۆشخانەیان جێهێشت، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکیا، كە تەمەن چوار ساڵانە گیانی لەدەست دا”.
وتیشی” کەمێکی دیکە تەرمەکەی دەبەنەوە گوندی قەڵاچۆغان”.
رۆژی 7ی ئەم مانگە ئەو پێنج منداڵە یارییان بە فوم و چەرخ كرد و سووتان و هەر ئەو رۆژە سەید هاشم، كە كەسوكاری ئەو منداڵانەیە، بە 964ی وتبوو،منداڵەکان لە ژوورەوە یاریان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و هەر پێنجیان بریندار بوون.
برینی دوو لە منداڵەكان هەر ئەوكاتە سەخت بووە و لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری هەولێرن چارەسەریان وەردەگرت.
باسی لەوەش کردبوو، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان دوو بۆ هەشت ساڵاندایە، دووانیان کچن و سێ کوڕن و هەموویان خزمی یەکترن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا