دیمەنێکی چاودێری بازاڕی گۆشتفرۆشان - وێنە؛ ئەرشیفی 964
وەک خۆپارێزی لە تای خوێنەبربوون
100 گۆشتفرۆشی دهۆک پشکنینیان بۆ کرا
964+
توانا نەقی
تای خوێنبەربوون لەناوە و لە سەرجەم شارەکان رێکار گیراوەتە بەر لە دهۆکیش لیژنەی تەندروستیی سەرجەم گۆشتفرۆشەکانی شارەکەی بەسەر کردەوە و پشکینی بۆ کردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، لە ناو بازاڕی گۆشتفرۆشان پشکنینی چاودێری و سەلامەتی خۆراک ئەنجامدراوە و لە ناویاندا 100 گۆشتفرۆش پشکنینیان بۆ کراوە.
دەشڵێت، چەندین کەلوپەلی خۆپارێزییان بەسەر گۆشتفرۆش و قەسابخانەکان دابەش کردووە و بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی ئەو بازاڕە لەبەر سەلامەتی گیانی هاولاتیان و خۆیان.
دوێنێ شەممە 10.5.2025 ژنێکی تەمەن 45 ساڵ خەڵکی شیلادزێ لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.