بەهیچ شێوەیەک ریکلام بۆ گەشتى عومرە مەکەن

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوە

964+

وریا فەتاح

ئاگادارى هەموو خاوەن کۆمپانیاکانى حەج و عومرە دەکرێت کە بەهیچ شێوەیەک ریکلام بۆ گەشتى عومرە نەکەن.

بەپێى ئاگادارییەک کە بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردووەتەوە، داوا لەو کۆمپانیایانەى حەج و عومرە دەکات کە مۆڵەتى فەرمیان هەیە،بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی کۆتایى دێت.

باس لەوەشکراوە، دواى کۆتاییهاتنى وەرزى حەج، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی نوێ و رێنمایی نوێ، دەرگای پێشکەش کردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە.

وەک ئەوەى حەج و عومرەى هەرێم باسى کردووە، لەبەر ئەو هۆکارانەیە کە دەبێت کۆمپانیاکان خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.

تا کۆمپانیایەکی تریان دانەناوە پاکانەی ساڵانە بەرن بۆ ...

تا کۆمپانیایەکی تریان دانەناوە پاکانەی ساڵانە بەرن بۆ حەج و عومرە