وەزیری تەندروستی وەڵام دەداتەوە

چارەنووسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەكەی كەلار چی بەسەر هات؟

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە گەرمیان بوو، بە 964یشی راگەیاند، زۆربەی پڕۆژە ستراتیژییەكان بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاون، بەڵام كاری زۆریشیان بۆ گەرمیان كردووە.

د. سامان بەرزنجی بۆ پەیامنێری 964 قسەی كرد و لە بارەی چارەنووسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەكەی كەلار وتی، چاوەڕێن توانای دارایی هەرێمی كوردستان باش بێت و نەخۆشخانەی كەلار تەواو بكرێت.

وتیشی، لە 2014ەوە بەهۆی قەیرانی دارایی زۆربەی پڕۆژە ستراتیژییەكان وەستاون و پارەی پێویست بۆ ئەنجامدانیان نەبووە.

بەڵام وتیشی، كارەكانی نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستی نەخۆشخانەكانی گەرمیان كراون و چەندین ئامێری پێویست بۆ نەخۆشخانەكان دابین كراون.

د.سامان بەرزنجی ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە ناحیەی رزگاری خەریكی ئامادەكاری و بەدواداچوونن بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەیەكی نوێ.

ئامادەبوونی ئەمڕۆی وەزیری تەندروستیی كوردستان لە گەرمیان، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی تەندروستیی گەرمیان بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری تەندروستی: نزیکەی ٪27ـی دەرمانەکان نرخیان دابەز...

وەزیری تەندروستی: نزیکەی ٪27ـی دەرمانەکان نرخیان دابەزێنراوە