لە سۆران و دەربەندیخان

دیسان پیکاب و تانکەر بەزمیان نایەوە؛ پێنج کەس برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

دیسان پیکاب و تانکەر بەزمیان نایەوە و لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان و سۆران پێنج کەس برینداربوون.

کاتژمێر 7:15 خولەکی ئەمشەو هەینی 9.5.2025 لەسەر رێگای سەرەکی  دەربەندیخان – کەلار و لە نزیک گوندی پونگڵە، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری نیسان سەنی روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، بریندارەکان سەرنشینی سەنییەکە بوون کە ئەندامی یەک خێزانن، دوو لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی باوەنوورن و دووانەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری رووداوەکە بۆ تێپەڕاندنی ھەڵەی نیسان سەنییەکە دەگەڕێتەوە، چونکە لەو شوێنە رێگاکە دەبێتەوە بە یەک ساید.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هەر ئەمشەو لە دۆڵی ئاڵانەی سەر بە قەزای خەلیفان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب دێر خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا و لە ئەنجامی رووداوەکە، ماتۆڕسوارەکە برینداربووە.

یەکێک لەو ژنانەی لە رووداوی وەرگەڕانی پیکابەکە گیانی ل...

یەکێک لەو ژنانەی لە رووداوی وەرگەڕانی پیکابەکە گیانی لەدەستدا دووگیان بوو

رووداوی هاتوچۆ قاچەکانی لێسەندەوە

رووداوی هاتوچۆ قاچەکانی لێسەندەوە