رۆژانە 300 کرێکار کارى تێدا دەکەن
50%ـى کارەکانى نەخۆشخانەى 181 قەرەوێڵەیى خورماتوو تەواو بووە
964+
سیروان خورشید -دوزخورماتوو
هەرچەندە 13 ساڵ بوو کارکردن لە نەخۆشخانەى 100 قەرەوێڵەیى خورماتوو وەستابوو، بەڵام دواى ساڵیک لە دەستپێکردنەوەى کار، بە دوو قۆناغ 81 قەرەوێڵەى دیکەى بۆ زیادکراوە و بووە بە 181 قەرەوێڵەیى.
حوسێن عەلی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “زیاتر لە50%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواوکراون و کارکردنیش تێدا بەردەوامەو تائێستا 17 ملێۆن دۆلاریان تێدا خەرجکردووە، ئێستا پێویستمان بە 20 ملیۆن دۆلاری دیکەیە”.
باسى لەوەشکرد، رۆژانە 300 کرێکارى ناوخۆیى و تورکى کارى تێدا دەکەن، بۆیە ئەگەر پارەى پێویستیان بۆ خەرج بکرێت تا ناوەڕاستى 2026، سەرجەم کارەکانى پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
“سەرەڕاى کارکردنى بەردەوام، بەڵام ماوەى چەند مانگێمە خەرجکردنى پارە وەستاوە، ئێستا تەنیا وەک بەڵێن ماوەتەوە و داواکارین وەزارەتى تەندروستى عێراق بەردەوام بێت لە خەرجکردنى پارەى پڕۆژەیە بۆ ئەوەى هیچ گرفتێک دروست نەبێت”، سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە واى وت.
کۆتایى ساڵى 2022، بەردى بناغەى نەخۆشخانەکە داندرا، بڕیاربوو لە ماوەى دوو ساڵدا تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆى شەڕى داعش و نەبوونى پارەى پێویست کارکردن تێیدا وەستا و ساڵێک لەمەوبەر بە شێوەیەکى فراوان کارکردن تێیدا دەستى پێکردەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح