لە مرداربوونەوەی 220 گامێشەکەی گوندی حاجی حوسێن

کوشتارگەی ئاژەڵانی کەرکوک خۆیان بە بەرپرس نازانن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای مرداربوونەوەی زیاتر لە 220  گامێش لە گوندی حاجی حوسێنی سەر بەناحیەی تازە، خاوەنی ئەو گامێشانە کە پێشتر قسەیان بۆ 964 کردبوو، هۆکارەکەیان بۆ پاشەڕۆی وخوێنی کوشتارگەی ئاژەڵان گەڕاندەوە و وتیان، ئەو رێڕەوی ئاوەی گوشتارگەکە، کە بەناو گوندەکەیان تێدەپەڕێت بووەتە هۆی  مرداربوونەوەی گامێشەکان، کوشتارگەکەش رەتی دەکاتەوە ئەوان هۆکاربن و دەڵێت، پاشەڕۆکەیان دوای فلتەرکردنی بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.

حیکمەت نەعمەت کاکەیی، بەرێوەبەری کارگێری کوشتارگەی ئاژەڵانی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهیچ شێوەیەک خوێن و پاشەڕۆی ئاژەڵەکان ناچێتە ناو ئەو گوندە، رێڕەوی پاشەڕۆکە دەچێتە ناو شەش حەوزی پاڵاوتن و فلتەرکردنی و پاشان مادەی کلۆری تێدەکرێت، دەدرێتە جوتیارێک بۆ کاری کشتوکاڵی کە تەنانەت بەشی ئەو جوتیارەش ناکات بەتەواوی.

وتیشی، لەلایەن ژینگەوە چەندین جار پشکنین بۆ ئەو ئاوە کراوە، کە لەدوای فلتەرکردنی بەرهەم دەهێنرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بۆ کشتوکاڵ کردن شیاوە یان نا.

باسی لەوەشکرد، ئەو پاشەڕۆیەی خەڵکی گوندەکە باسی دەکەن، دەگەرێتەوە بۆ ئەو خانانەی کە بە زیادەڕۆ دروست کراون لەسەر چەمی خاسە و پاشەڕۆکانی ئەوانە دەچێتە ناو گوندەکەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە گوندێكی كەركوك زیاتر لە 220 سەر گامێش و گوێرەکە مردار...

لە گوندێكی كەركوك زیاتر لە 220 سەر گامێش و گوێرەکە مرداربوونەتەوە