خۆماڵییه‌و كێشه‌كانى هه‌نگ چاره‌سەر ده‌كات
چاپی سێیه‌مى دووه‌م كتێبى تایبەت بە هه‌نگه‌وانیی بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان چاپی سێیه‌مى كتێبێكى تایبه‌ت به هه‌نگه‌وانان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ورد‌و درشتى بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به هه‌نگ له كتێبه‌كه باس كردووە.
ئەحمەدی حاجی عەلی پشدەری سەرۆکی رێکخراوی هەنگەوانان به 964ـى وت كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى (هەنگ و هەنگەوانی)یه و له‌هه‌رسێ چاپه‌كه‌ى زانیاری نوێی تێدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و سوودى زۆر بۆ هه‌نگه‌وانان هه‌یه.
وتیشی “به‌شی زۆرى نوسینى كتێبه‌كه له ئه‌زموونى خۆمه‌وه وه‌كو هه‌نگه‌وانێكی كورد سه‌رچاوه‌ى گرتووه و به‌شێكی كه‌میشی پشتم به سه‌رچاوه بیانییه‌كان به‌ستووه”.
به‌قسه‌ى ه‌رۆكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ر وڵاته و تایبه‌تمه‌ندی ژینگه و سروشتى خۆى هه‌یه بۆیه بۆ هه‌نگه‌وانایش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌یه كه چۆن بتوانن له‌ناو ژینگه و سروشتى كوردستان هه‌نگ به‌خێوبكه‌ن.
به‌شێكی كتێبه‌كه‌ى تایبه‌ت كردووه به نه‌خۆشییه‌كانى هه‌نگ و چاره‌سه‌ركردنیان و ئه‌و باڵنده و زینده‌وه‌رانه‌ش كه وه‌كو دوژمنى هه‌نگ ناسراون، ده‌شڵێت “له‌كتێبه‌كه‌دا رۆژژمێرى هه‌نگم به وردى روونكردووته‌وه كه گه‌نگه‌وان چۆن بتوانسێت له‌هه‌رمانگێكدا تایبه‌تمه‌ندى به‌خێوكردنى هه‌نگ جێبه‌جێ بكات.
روونیشیكرده‌وه پێشتر كتێبێكى تایبه‌ت به هه‌نگه‌وانى له‌لایه‌ن سه‌دره‌دین نوره‌دین نووسراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و زۆر سوودى له‌و كتێبه بینیوه و وه‌كو سه‌رچاوه به‌كاریهێناوه و به‌یه‌كه‌مین كتێبی هه‌نگه‌وانى له كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.