"گۆڕانى كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رى خراپی هه‌بووه‌"

هه‌نگه‌وانانى دهۆك دەڵێن ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى هه‌نگوینیان زیاترە لە ساڵانی رابردوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى دهۆك ماوه‌ى دوو ساڵ بوو هه‌نگه‌وانان دڵخۆش نه‌بوون به‌ به‌رهه‌مه‌كانى هه‌نگوین، چونكه‌ به‌قسه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان، كه‌مى كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌ دوو ساڵى رابردوو باشتره‌.

له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك چوار هه‌زار هه‌نگه‌وان ناویان به‌ فه‌رمى له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان تۆمار کراوه‌ و كار له‌سه‌ر 72 هه‌زار هه‌نگ ده‌كه‌ن.

عه‌بدولغه‌فار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لقى دهۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان به‌ 964ـى وت، ساڵى پار به‌رهه‌مى هه‌نگوینیان 123 تۆن بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیاتر له‌و رێژه‌یه‌ به‌رهه‌مهێندراوه‌”.

وتیشی “گۆڕانى كه‌شوهه‌وا خراپترین دۆخ بۆ هه‌نگه‌كان دروستده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ بووه‌ له‌ رابردوودا”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ ژماره‌ و تۆن به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نگوین له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌ ساڵانى رابردوو ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ به‌ته‌نیا له‌ دهۆك نه‌بووه‌ به‌ڵكو سلێمانى و هه‌ولێریشی گرتووه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كاته‌كانى خۆراكدانى هه‌نگ بۆ‌ ه...

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كاته‌كانى خۆراكدانى هه‌نگ بۆ‌ هه‌نگه‌وانان بڵاوده‌كاته‌وه‌