بەشێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە

شەقامەکانی ناو بازاڕی دهۆک نۆژەن دەکرێنەوە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

نزیکەی هەفتەیەکە شارەوانی دهۆک پڕۆژەی “سیتی سەنتەر دهۆک”ـی دەستپێکردووە، بەشێک لە شەقام و بازاڕەکانی تێکداوە بە مەبەستی نۆژەن کردنەوەیان، زیاد کردنی رێژەی سەوزایی بازاڕەکە.

شێروان حەسەن، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە964ـی وت، “بەدرێژایی نۆ کیلۆمەتر شۆستە و چوار کیلۆمەتریش شەقامەکانی ناو بازاڕی دهۆک نۆژەندەکرێنەوە، پرۆژەکە بە دوو قوناغ جێبەجێ دەکرێت، سەرەتا بە رووخاندن و زیادەڕۆیی سەر شۆستەکان لادەبەین، لە قوناغی دووەمیشدا دەست بە رووخاندنی شەقامەکان دەکەین.

وتیشی، بەشێوازێکی مودرێن و سەردەمیانە شووستەکانی لەناو بازاڕ دروستدەکرێنەوە،  شوێنی نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێت، بڕیاریشە هەزار نەمام بچێنین بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە ناو بازاڕەکە.

باسی لەوەشکرد، ماوەی تەواو بوونی پڕۆژەکە یەک ساڵە و بڕی بودجەی تەرخان کراو بۆی سێ ملیار و 408 ملیۆن دینارە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێ...

سێ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازاڕی دهۆک کارەبایان 24 کاتژمێرییە