به‌شێكیان گوێچكه‌یان بڕاوه و نیشانه كراون
ئه‌و گونده‌ى ورچه‌كه‌ى لێ كوژراوه پێشتر به ره‌وه ورچی لێ بیندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زه‌گه‌ڵین، ئه‌و گونده‌ى شه‌وى رابردوو ورچێكی قاوه‌یی به مردوویی لێ دۆزراوه‌ته، یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى نێوان بنارى قه‌ندیل و باڵه‌كایه‌تى كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى ئێران و پێشتر زۆرترین ورچی لێ بیندراوه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه دیمه‌نى ورچێكه له سنوورى ئه‌م گونده كه سۆشیاڵ میدیاى گونده‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه كه ئه‌و ورچه‌ى كوژراوه ئه‌وه نییه كه له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت.
پێشتر 964 به‌دواداچوونى وردى بۆ بوونى ورچ له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كردبوو، ئه‌وكات له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى شاره‌وانى بناره‌كه بۆى ئاشكرا بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆرى ورچ له چه‌ند گوندێكی قه‌ندیل هه‌یه.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه) بۆ 964ـى ئاشكرا كردبوو كه چه‌ند جارێك ره‌وه ورچیان له گونده‌كانى زه‌نگه‌ڵین و قڕناقا و پشتئاشان و چه‌ند گوندێكی تر بینیوه.
دڵشێر، كه خۆى خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌یه كه ورچه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى لێ كوژراوه ده‌ڵێت، به‌شێكی ئه‌و ورچانه‌ى بیندراون گوێچكه‌یان بڕاوه و نیشانه كراون، به‌ڵام ناشزانێت هۆكاره‌كه‌ى چییه.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، سێ حاڵه‌تى كوشتنى ورچ له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل روویانداوه، یه‌كه‌میان له رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى وتی ژه‌هرخوارد كراوه، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولـله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردووش له گوندى زه‌نگه‌ڵین سێیه‌مین حاڵه‌تى كوشتنیانه.