لە یەک مانگدا فریای خۆیان نەکەون رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە

نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی پابەند بە دەرهێنانی مۆڵەت کران

964+

شۆڕش قادری

سەرجەم نەخۆشخانە و کۆمەڵگە و ناوەندە تەندروستییەکانی کەرتی تایبەت لە سلێمانی پابەند بە دەرهێنانی مۆڵەت کران و ئەگەر لە یەک مانگدا فریای خۆیان نەکەون، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و كۆمەڵگەی تەندروستی و سەنتەرە تایبەتەكانی شار و دەورووبەری کردووە، رایگەیاندووە، ئەو شوێنانەی کە لە ئێستادا مۆڵەتیان نییە یاخود مۆڵەتەكانیان بەسەرچووە، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتەكانیان تەواو بكەن، یان کارەکانیان رابگرن هەتا کاتی وەرگرتن و تازەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

وێنەیەکی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خوارەوە؛

نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سلێمانی پابەند بە دەرهێنانی مۆڵەت کران