نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق دەکات
کچە شانۆکارێکی کورد لە تونس خەڵات دەکرێت
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ناوەڕاستی ئەم مانگە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فەرجە لە وڵاتی تونس بەڕێوەدەچێت و تێیدا کچە شانۆکارێکی کەرکوک، وەک نوێنەری کوردستان و عێراق خەڵات دەکرێت.
شانۆکار هەوار فارس بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە 16ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و وەک گرووپی شانۆی هەوار نمایشیان دەبێت، ئەویش نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق دەکات و خەڵات دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر چەندین خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمەیان بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە شانبەشانی کەسانی پسپۆر و شارەزا خەڵات دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری