كۆتایی هات
خەڵاتەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر دابەش كران
+964
چاوان خەلیل – هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر كۆتایی هات، كە هەفتەیەك بەردەوام بوو.
ئەمڕۆ لە رۆژی كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتەكان دابەشكران و تێیدا باشترین ئەكتەری پیاو بووە بەشی هونەرمەندێكی تونسی، هەروەها نارین جەلیلی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە خەڵاتی باشترین ژنە ئەكتەری بردەوە.
چەندین خەڵاتی دیكە لە فێستیڤاڵەكەدا دابەش كران و لە ڤیدیۆیەكەدا وردەكارییەكان باش كراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا