دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی بناری چیای هەڵگورد لە قەزای چۆمان – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
تۆز و خۆڵەکە نەما و ئاسمان ساف و روونە
نمەباران لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
خۆڵبارینەکە کۆتاییهات، ئیدی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بۆ ئەمڕۆش، لە هەندێک ناوچە نمەباران بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 7.5.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی کوردستان، پلەی گەرماش نزیکەی دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی دیکە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:31 پلەی سیلیزی