بە هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا

مەشق لەسەر رووداوەكانی دوای بوومەلەرزە و رووخانی باڵەخانەكان لە هەولێر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ یەکەمینجار تاقیکردنەوەیەکی هەرێمی لە چوارچێوەی بەرنامەی KOPEX بۆ تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و تیمی لۆجیستیكی سەنتەرەکان و بەستنەوەی تیمەکان بە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوبردنی قەیران و کارەساتەکان ئەنجامدرا.

ناوەندی هاوبەشی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان رایگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ژێرخانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و لە چوارچێوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ- ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا – ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری THW، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەولێر و لە چوارچێوەی بەرنامەی کرداری KOPEX بۆ یەکەمینجار تاقیکردنەوەیەکی هەرێمی بۆ تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و تیمی لۆجیستیك سەنتەرەکان و بەستنەوەی تیمەکان بە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوبردنی قەیران و کارەساتەکان ڕێکخرابوو.

لە راهێنانەکەدا، كە لە رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە 6.5.2025 بەڕێوەچوو، هەریەکە لە تیمی وەڵامدانەوەی خێرا لە پارێزگاکانی “هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و گەرمیان” بەشداربوون، هەروەها هەریەکە لە تیمی لۆجیستیکی پارێزگاکانی “هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ” بەشداربوون لەگەڵ تیمی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە ژووری ئۆپەراسیۆن.

ناوەندەكە باسی ئەوەی كردووە، تاقیکردنەوەکە لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری تەکنیکی THW داڕێژرابوو، کە لەلایەن راهێنەرە ئەڵمانی و راهێنەرە پسپۆرەکانی پەیمانگای بەرگریی شارستانی بەڕێوەچوو، لە چەندین سیناریۆ پێکهاتبوو وەك “گەڕان و رزگارکردن دوای روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز، دەرهێنانی بریندار و مردوو، رووخاندنی دیواری بەربەست لە ناو تونێل، دەرهێنانی ئاو لە ژێر زەوی باڵەخانەکان، کوژاندنەوەی ئاگر، هەڵسەنگاندنی ناوچەکان لە مەترسی رووخاندنی باڵەخانەکان، دروستکردنی کەمپ بۆ هاتنی شەپۆلی ئاوارە، دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی، دابینکردنی خواردن و خواردنەوە”، پێكهاتبوو.

هەر لە زانیارییەكانی ئەو تاقیكردنەوەدا هاتووە، ئەوە یەکەمجارە تاقیکردنەوە بە تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و تیمی لۆجیستیکی دەکرێت، تاوەکو ئاستی پێشکەوتوون و توانای وەڵامدانەوەیان تاقیبکرێتەوە.

ناوەندی قەیرانەکانی هەرێم: بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و ...

ناوەندی قەیرانەکانی هەرێم: بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و بەغدا هاوکاریمان ناکات