گرافیک :964+
سزاکەی؛ مانگا 150 هەزار و گوێرەکە 75 هەزار
مانگاى به‌ڕه‌ڵا واز لە شوێنە گشتییەکانی هەڵەبجە ناهێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، به‌ده‌ست ئاژەڵی به‌ڕه‌ڵا گیرى خواردووه بەتایبەتیش مانگا، به‌ڵام بێده‌نگیشی لێنه‌كردووه و ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات، خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌دات.
بێزارى هاوڵاتیان و تێكدانى سه‌وزایی شاره‌كه هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌م مانگایانه‌یه له هه‌ڵه‌بجه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیی هەڵەبجە به 964ـى وت، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵایانه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌ڕه‌ڵایان نه‌كه‌ن به‌ڵام كه خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ند نابن، ئه‌وانیش ناچارن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه سزاى خاوه‌نه‌كانیان بده‌ن.
وتیشی “بۆ هه‌ر مانگایه‌كى به‌ڕه‌ڵا كه تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌سه‌رى ده‌كه‌ن 150 هه‌زار دینار وه‌كو سزا له خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێت، گوێره‌كه‌ش 75 هه‌زار دیناره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا و سزادانى خاوه‌نه‌كانیان تائه‌وكاته‌ى خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ند ده‌بن به به‌خێوكردنیان له ده‌ره‌وه‌ى شار.
هەڵەبجە
شەهیدانى ژینگە
لە شوێنی خۆڵەمێشی ئاگرەکە؛ هەڵەبجە هەزاران نەمام و تۆوی بەڕوو دەچێنێتەوە
بوو بە 38 ساڵ
هەڵەبجە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانەکەی دەکات
"با گیانی هەمووان پارێزراو بێت"
سبەی لە پەروەردەكانی هەڵەبجە و شارباژێر پشووە
موژدەی نوخشە ناسیح لە یادی هەڵەبجەدا؛