"هونه‌ر و ژینگه‌دۆستى تێكه‌ڵى یه‌كتر كردووه"
“میوە “هانى وێنه‌كێشه‌كان ده‌دات له پاشماوه‌كان تابلۆ دروستبكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانى، قوتابییه‌ك به پاشماوه‌كان تابلۆى دروستكردووه و ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌كان نه‌بنه زیان بۆ ژینگه‌ش بۆ دروستكردنى تابلۆ به‌كاریان ده‌هێنێت و هانى وێنه‌كێشه‌كانیش ده‌دات ئه‌م كاره‌ى ئه‌و دووباره بكه‌نه‌وه.
میوە دانا، قوتابییه‌كه‌یه تەمەن 15 ساڵ، پۆلی نۆیەمى بنه‌ڕه‌تییه لە قوتابخانەی گەلی بنەڕەتی کچان لە شاری سلێمانی.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده بۆ پارستنى ژینگه له‌و پێشانگایه ئاماده‌بوو كه قوتابخانه‌كه بۆ قوتابییه به‌هره‌مه‌نده‌كانى كردبووه‌وه، به 964ـى وت، جێگه‌ى دڵخۆشییه كه قوتابییه‌ك پاشماوه‌كان بۆ دروستكردنى تابلۆ به‌كارده‌هێنێت، واتە لە بری ئەوەی بیکەنە ناو تەنەکەی خۆڵ و بکرێتە پاشماوە و ژینگە پیس بکات، ئه‌و جارێکی تر وێنەی دیكه‌ی لەسەر دەکێشێتەوە.
وتیشی “ئەو هونەرمەندە بەهرەمەندە هەست بە بەرپرسیارێتی ژینگەیی ده‌کات و پاشماوەکان بۆ کاری دیكه بەکارده‌هێنێت، به‌مه‌ش ژینگەکەمان رزگاری دەبێت لەو گرفتانە”.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌كیش، میوه باس له تابلۆیه‌كی ده‌كات كه له پاشماوه‌كان كێشاویه‌تى و داواش له وێنه‌كێشه‌كان ده‌كات وه‌كو ئه‌و ژینگه‌دۆست بن. مامۆستا ئاڤان عەلی بەڕێوەبەری قوتابخانەكه‌ش ده‌ڵێت، میوەخان یەکێکە لە قوتابییە بەهرەمەندەکان بەڵام نەیشاردەوە کە لە ئێستاوە بیر لەوە دەکەنەوە کە ساڵێکی تر جێیان دەهێڵێت و دەچێتە قۆناغێکی تر، سەرەڕای ئەوەش بەڵێنی هاوکاری بەردەوامی پێدا.
مه‌عروف مه‌جید ده‌ڵێت، قوتابخانەی گەلی بنەڕەتی کچان بە هەماهەنگی رێکخراوه‌كه‌یان پلانێكی ژینگەییان پەیڕەو كردووه کە زۆرینەی قوتابییەکانیان دەبەی ئاوی پلاستیک بەکارناهێنن و جێگرەوەی بوتڵی دۆستی ژینگە بەکاردەهێنن، هەروەها لەبری خواردنی ناو کیس و لە قوتونراو، هانی قوتابییەکانیانداوە میوە یا میوەی وشکراوە بەکاربهێنن.