قوتابییەکى خاوەن پێداویستى تایبەتى لەباوەشکردووە و یارى لەگەڵ دەکات

هەڵوێستى مامۆستایە دەنگدانەوەى لێدەکەوێتەوە

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

مامۆستایەک لە سلێمانى بە هەڵوێستێک دەبێتە جێگەى سەرنجى خەڵک و دەستخۆشى لێدەکەن، چونکە لە وانەى وەرزش بە باوەش بەشدارى بە قوتابییەکى خاوەن پێداویستى تایبەت دەکات.

سەنگەر بورهان کە مامۆستاى وەرزشە لە یەکێک لە قوتابخانەکانى سلێمانى، لەبارەى هەڵوێستەکەیەوە بە 964ـى وت،”بەردەوام لە وانەی وەرزش بەشداری بەو منداڵانە دەکەم کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، چونکە ئەوانیش پێویستە لەگەڵ قوتابییەکانى تر بەشدارى بکەن”.

دەشڵێت: زۆرجار ئەو قوتابیانەى خاوەن پێداویستى تایبەتن، حەزى زیاتریان بۆ وەرزش هەیە.

وەک باسى دەکات، ئەرکە لەسەرى بەشدارى بەهەموو قوتابیان بکات و یارمەتیان بدات ئەگەر پێویستیان بەیارمەتى هەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئەو مامۆستایە بڵاوبووەوە کە منداڵێکى خاوەن پێداویستى تایبەتى لەباوەشکردووە و لەگەڵ قوتابییەکانى تر بەشدارى پێدەکات لە یارییەک، ئەمەش دەنگدانەوەى لێکەوتەوە و لاى خەڵک ستایشى هەڵوێستەکەیان کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح