پێشتريش 83 جوتیار زه‌ره‌مه‌ند بوون
كشتو‌كاڵى رواندز خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌ر و زیانى ته‌زره‌كه‌ى شه‌وى رابردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى رواندز، ئاگاداری جوتیارانی سنووره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆى ته‌زره بارینه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو زیان به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان كه‌وتووه.
پەیام دڵدار، بەڕێوەبەری به‌شی كشتوكاڵی رواندز به 964ـى وت، له‌سه‌ر داواى كشتو‌كاڵى سۆران ده‌یانه‌وێت ئامارى ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه كۆبكه‌نه‌وه، كه ته‌زره بارینه‌كه‌ى شه‌وی رابردوو له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى داوه.
وتیشی، “نازانم ئه‌و ئاماره بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیارانه یان نا، به‌ڵام كۆیده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ینێرین بۆ سه‌رووى خۆمان”.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌هۆى ته‌زره‌كه‌ى دوێنێ شه‌وه‌وه زیان به كشتوكاڵیان گه‌یشتووه، بریتین له فه‌قێیان، ئاكۆیان، كانیه‌قوڕ، خانه‌قا و وه‌رتێ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له سبه‌ینێوه ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى ئامارى زیانه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ته‌زره بارینه‌كه‌ى پێشتریش كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بوو لیستى زه‌ره‌ر و زیانى جوتیارانیان كۆكرده‌وه و ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى كشتو‌كاڵى سۆرانیان كردووه، كه به‌پێی لیسته‌كه 49 جوتیار له كانیه‌قوڕ، 22 له بێخاڵ و 12 جوتیاریش كاولۆكان زه‌ره‌مه‌ند بوون.