لە سیتەک
دوو هاوڵاتی دەستگیرکران و دەستیشگیراوە بەسەر پیکابێک داری تەڕدا
964+
توانا نەقی
فرۆشتنی داری تەڕ قەدەغە کراوە بەڵام لە دووکانەکانی سیتەک و تەگەران پابەند نەبوون و دوو هاوڵاتی بەو هۆکارە دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوەی خاوەن دوکانەکانی سنوری سیتەك و تەگەران بە نەفرۆشتنی داری تەڕی بڕاوە کەچی بەشێکیان پابەند نەبوون.
دەشڵێت، ، بە فەرمانی دادوەر و لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك لە سنووری گوندی تەگەران دەستگیرا بەسەر یەک پیکاب داری تەڕی بڕاوە و هەروەها دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی.
ئەو دووکانانە ئەو دارە تەڕە بڕاوە دەفرۆشن بە گەشتیاران و چێشتخانەکان بۆیە بڕیارەکە وایە نابێت ئەو دارە تەڕانە ببڕێنەوە و بفرۆشرێن، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.