نوێترین زیندووكردنه‌وه‌ى مێژوو
سكانى تابلۆكه‌ى بكه و برایم پاشا قسه‌ت بۆ ده‌كات
+964
دیلان محەمەد جەزا
له سلێمانى پڕۆژه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیی و هونه‌رى كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى شار به‌قسه ده‌هێنێت، هه‌ر كاتێك سكانى ئه‌و تابلۆیه‌ك بكه‌یت كه ده‌خوازیت كام كه‌سایه‌تى قسه‌ت بۆ بكات، راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى موبایله‌كه‌ته‌وه ده‌ست به قسه‌كردن ده‌كات.
رێکخراوێک ئه‌م كاره‌ى كردووه و وێنەی کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی و زانیاری لەسەریان لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە بەرهەمهێناوە.
خێڵان سالار، لە رێکخراوی کەلەپوری و کلتوری بە 964 وت، وێنەکان بەشێوەیەکن کاتێک سکانی هەریەک لە وێنەکان دەکرێت وێنەی کەسایەتیەکە دەردەکەوێت و قسە دەکات.
وتیشی “بە نیازین لە داهاتوودا ڤێرژنێکی نوێ دروست بکەین تا بە زمانەکانی دیکەش ئەو کەسایەتیانە قسە بکەن و زانیاری بدەن بە گەشتیاران”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن