نزیكه‌ى 500 ماڵن
سیلاكبوونى قوفڵ گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵادزێی بێ‌ئاو كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى دروستبوونى كێشه له قوفڵى كردنه‌وه‌ى ئاو، گه‌ڕه‌كێكى قه‌ڵادزێ بێ‌ئاو بوو، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى خاس ده‌ڵێت، ماوه‌ى بێئاوییه‌كه‌یان زۆر نه‌بوو ئه‌مڕۆ ئاویان بۆ به‌ردرایه‌وه.
كێشه‌كه له دوێنێوه له قوفڵه‌کە دروست ببوو و ماوه‌ى زیاتر له 24 كاتژمێر گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین بێ‌ئاو بوو.
مارف مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ به 964ـى وت، له دوێنێوه تیمه‌كانیان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ن و چونكه قوفڵه‌كه نه‌ده‌كرایه‌وه”.
وتیشی “ئه‌مڕۆ ئاو بۆ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه به‌ردرایه‌وه، كه نزیكه‌ى 500 ماڵن”.
پێشتر، فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌ڵادزێ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه بڵاوكردبووه و ئاگادارى هاوڵاتیانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ى كردبوو، كه به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه بێ‌ئاو ده‌بن، به‌ڵام رایگه‌یاندبوو كێشه‌که‌یان زۆر ناخایه‌نێت.