سەیدسادق

بەهۆى وشکبوونى سەرچاوەى ئاوى حەسار 10 هەزار پەنجەماسى گواسترانەوە

964+
وریا فەتاح

بێ بارانى سەرچاوەى ئاوى حەسارى لە قەزاى سەیدسادق وشککرد، هەربۆیە قائیمقامییەتى شارەکە هەڵسا بە گواستنەوەى 10 هەزار پەنجەماسى سەرچاوەکە کە مەترسى لەناوچونیان لەسەر بوو.

قایمقامیەتى سەیدسادق بڵاوى کردەوە، پاش ئەوەی بەهۆی بێبارانییەوە سەرچاوەی ئاوی حەسار کە دەکەوێتە ناوەڕاستی قەزای سەیدسادقەوە وشک دەبێت، ژمارەیەکی یەکجار زۆر ماسی بچـووک (پەنجـە ماسـی) دەکەونـە بەردەم مەتـرسی مـردن و لەناوچوون.

وەک باسکراوە، لەسەر فەرمان و تێچووى رەزا محەمەد قائیمقامى شارەکە، بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق، هەستان بە گواستنەوەى 10 هەزار پەنجەماسى ئاوى حەسار بۆ دەریاچەى سیراون.

هەر ئەوەنا، سەرچاوەى ئاوى سەراوى سوبحان ئاغاى سەید سادقیش خەریکە بە تەواوى وشک دەبێت.

سەراوى سوبحان ئاغا چۆڕەبڕ بوو

سەراوى سوبحان ئاغا چۆڕەبڕ بوو