"زۆربەی منداڵەکان لەبرسا دەمردن"

دنیادیدەیەکی دووبز چەند چیرۆکێکی ئەنفالکراون بۆ 964 دەگێڕێتەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

تراژیدیا و چیرۆکە خەمناکەکانی ئەنفالکراون کۆتایی نایەت و دنیادیدەیەکی قەزای دووبز چیرۆکی ئەنفالکردنی چەند ژن و منداڵێک و بەخاکسپاردنیان بۆ 964 دەگێڕێتەوە.

مام خالید ئەمین دنیادیدەیەکی قەزای دووبزە و تەمەنی سەروو 80 ساڵ دەبێت، ئەو بە 964ـی وت، بەچاوی خۆی چەند ژن و منداڵێکی بێنیوە کە بێ بەزییانە ئەنفال کراون و لە سەربازگەی دووبزیش ژمارەیەک منداڵ بەهۆی برسێتییەوە، گیانیان لەدەستداوە.

مام خالید خۆی لە کفن و دفن و بەخاکسپاردنی ئەنفالکراون بەشداربووە، بۆیە ئێستا کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ دۆزینەوەی شوێن و روفاتی رۆڵەکانیان پرسیار لەو دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری