پێنجوێنی بۆ 964 دەدوێ و زۆر شتی دیکە ئاشکرا دەکات

“کۆچی دوایی سری سورەیا کاریگەری لەسەر پڕۆسەی ئاشتی تورکیا دەبێت”

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی سری سورەیا ئۆندەر کەسایەتییەکی دیاری ناو گۆڕەپانی سیاسی تورکیا بوو و بە کۆچی دوایی، پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە هێندەی تر سست دەبێت، ئاشکراشی دەکات کە ئۆندەر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوە، تووشی ئەو نەخۆشییە بووە.

سری سورەییا ئۆندەر کۆچی دوای کرد

سری سورەییا ئۆندەر کۆچی دوای کرد

محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەدار و کەسێکی بەئاگا لە دۆزی کورد لە تورکیا لە لێداونێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “سری سورەیا ئۆندەر لە هەموو ژیانی سیاسیدا کاری بۆ سەرکەوتنی دۆزی کورد دەکرد و دۆستێکی زۆر بەوەفا و بەئەمەکی کوردستان بوو لە باکوری کوردستان”.

“هەرچەندە پڕۆسەی ئاشتی بەردەوامە، بەڵام بە سستی دەڕواتەپێش و کۆچی دوایی سری سورەیا ئەوەندەی دیکە پڕۆسەکە خاو دەکاتەوە، چونەکە ئەحمەد تورک یەکێکی دیکە لە ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی و دەوڵەت باخچەلیش کە داهێنەر و دەستپێشخەری پڕۆسەکە بوو، نەخۆشن”، پێنجوێنی وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سری سورەیا ئەندامێکی چالاکی شاندی ئیمڕالی بوو و زۆر سەرسام بوو بە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکە و بەتەواوەتی پشتگیری پەیامەکەی ئەم دواییەی ئۆجەلان دەکرد، بۆیە لەوانەیە کۆچی دوایی، هەندێک تەگەرە بخاتە بەردەم پڕۆسەی ئاشتی، بەڵام پڕۆسەکە هەر بەردەوام دەبێت.

سری سورەیا ئۆندەر زیاتر لە هەموو ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی سوورتر بوو کە دەبێت ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا ببینێت

بەقسەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی، ئۆندەر زیاتر لە هەموو ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی سوورتر بوو کە دەبێت ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای تورکیا ببینێت و لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و پرسی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆ بکەن و لە دیالۆگ و دانوستانیشدا زۆر زاڵ و لێزان بوو.

ئەردۆغان بۆ ئۆندەری نوسیوە؛ رەنجی زۆر کێشا

ئەردۆغان بۆ ئۆندەری نوسیوە؛ رەنجی زۆر کێشا

پێنجوێنی ئەو گومانانەی رەتکردەوە کە لەسەر کۆچی دوایی سری سورەیا دروستبوون و دەڵێ،  “ئۆندەر پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و بەردەوامیش دەرمان و چارەسەر پزیشکی وەرگرتووە، نەخۆشییەکەشی دوای رووداوێک تووشی بووە کە جارێک لە فڕۆکەدا بوون و فڕۆکەکەیان کەوتووەتەخوار و زۆربەی سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە و ئەو دەربازی بووە، لەو رووداوەوە تووشی نەخۆشی دڵ بووە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی”.

دوێنێ شەممە 3.5.2025، سری سورەییا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، لە تەمەنی 63 ساڵیدا و لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

مەترسى لەسەر ژیانى سرى سورەیا ئۆندەر بەردەوامە

مەترسى لەسەر ژیانى سرى سورەیا ئۆندەر بەردەوامە

سەرۆکى هەرێم: بۆ هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکى پرۆسەى ئا...

سەرۆکى هەرێم: بۆ هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکى پرۆسەى ئاشتى  لە تورکیا ئامادەین