سۆراغ؛ تا ئێستا سندوقى رێگاوبان نه‌كه‌وتووەته كار
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زیاتر له چوار ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى دامه‌زراندنى سندوقی رێگاوبانى داوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سندوقه نه‌كه‌وتووەته‌كار، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ده‌ڵێت، “جارێ كاتى نییه قسه له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه بكرێت”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى 964، له رۆژی 8.11.2018، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به نووسراوی ژماره 58/92 ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ دروستكردنى سندوقی رێگاوبان له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاری پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بازرگانی و پیشه‌سازی داوه.
سه‌رچاوه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى پاره بۆ ئه‌و سندوقه بریتى ده‌بێت له به‌شێك له داهاتی باجی پاره‌ی رێگاوبان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ وه‌ریده‌گرن، به‌شێكی دیكه له داهاتی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له قه‌پانه‌كان كۆیده‌كاته‌وه، به‌شێك له داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه له هه‌ر تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تۆنێك حەوت دۆلار وه‌رده‌گرێت، له سه‌دا 25ی ئه‌و پاره‌ی كه له مه‌رزه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت.
پێشتر، ئاگرین عه‌بدوڵا بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه باڵایه، رایگه‌یاندبوو، بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی به‌شدار له لیژنه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی بدرێت.
باسی لەوەشکردبوو، کە ده‌بوایه له رۆژى 1.1.2019 ئه‌و بڕیاره بخرێته بواری جێبه‌جێكردن، “به‌ڵام ئه‌و باج و ده‌رامه‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرێت نایه‌كسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا” بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، كۆی ئه‌و داهاته‌ى كه له سندوقه‌كه كۆده‌كرێته‌وه بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانى هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، كه سەدا 80ـى بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و سەدا 20یشی بۆ شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌بێت.
له په‌یوه‌ندیه‌كى تۆڕى 964، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم، له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و سندوقه، به‌شی راگه‌یاندنى ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه “جارێ كاتى ئه‌وه نییه قسه له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه بكرێت”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى كه تۆڕى 964 ئه‌نجامیداوه، دواكه‌وتنى ده‌ستبه‌كاربوونى سندوقی رێگاوبان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاوەکو ئێستا حكومه‌ت ئه‌وه‌ى یه‌كلانه‌كردووەته‌وه كه ئه‌و سندوقه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، یان له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه به كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ت بسپێرێت و لیژنه وه‌زارییه‌كانى حكومه‌تیش چاودێرى ئه‌و كۆمپانیایه بكات.