رۆژى رۆژنامەگەرى
سامان فەوزى: بڕیارى رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن بوێرانەیە
964+
سیلان محەمەد جەزا
پسپۆڕێکى یاساى راگەیاندن پێى وایە، لە هەرێمى کوردستان مافى بەدەستهێنانى زانیارى تەنیا بە تایتڵ هەیە، دەشڵێت: ئازادى رۆژنامەنوسى لە هەرێم بەراورد بە زۆرێک لە وڵاتەکانى ناوچەکە باشترە، پێشى وایە هەنگاوى 964 و بەشێک لە میدیاکان بۆ رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن، بوێرانە بوو.
سامان فەوزى، پسپۆڕى یاساى راگەیاندن بە 964ـى وت،”ناتوانین بڵێین ئازادى رۆژنامەنوسى لە هەرێم باشە یان خراپ، لە زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە باشترە، بەڵام بەراورد بە وڵاتانى ئەسکەندەنافى لە دواوەیە”.
دەشڵێن: مافى بەدەستهێنانى زانیارى تەنیا تایتڵە و بوونى نییە.
لەبارەى رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن، سامان فەوزى پێى وایە، لە رەمەزاندا میدیاکان پێشێلکارییان کردووە لە رووماڵکردنەکە، بەڵام هەنگاوەکەى 964 و بەشێک لە میدیاکان بۆ رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن بە بوێرانە وەسف دەکات و دەڵێت: لەکاتى خۆیدا بڕیارە دروست بوو، هەستکردن بوو بە بەرپرسیارێتى بۆ رێکخستنەوەى کارى رووماڵکردنى نابەرپرسانەى هەندێ میدیاى دیکە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح