لۆگۆى تیکتۆک
داتاى بەکارهێنەرانى داوە بە حکومەتى چین
تیکتۆک بە قورسى سزادرا
964+
رێبین هۆشیار
کۆمسیۆنی پاراستنی داتای ئێرلەندا (DPC) تیکتۆکی بە €530 ملیۆن یۆرۆ سزادا بە هۆکاری پێشێلکرندی (یاسیا گشتی پاراستنی زانیارییەکان).
تیکتۆک تاوانبارکراوە بە نایاسایی داتای کەسی بەکارهێنەری ئەوروپی گواستۆتەوە بۆ سێرڤەرەکانی وڵاتی چین بە بێ ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی دروست.
هەرچەندە تیکتۆک بە بەردەوامی نکۆڵی لەم هەواڵانە دەکرد کە هیچ زانیارییەکی بەکارهێنەرانی ئەوروپی لە سێرڤەرەکانی چین هەبێت، بەڵام ەمجارە کۆمپانیای تیکتۆک لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی ئەوروپا دانی بەوەداناوە کە داتای بەکارهێنەرەکانی نێرداروە بۆ وڵاتی چین، بەڵام رەتی کردوەتەوە سیخوری کردبێت بەسەریانەوە و کۆمپانیاکە رایگەیاندوە تانە لە سزاکە و بڕی پارەکەش دەدات.
کۆمسیۆنی پاراستنی داتای ئێرلەندا بە شێوەیەکی یاسایی و زۆرەملێ داوای لە تیکتۆک کردووە لە ماوەی 6 مانگدا پرۆسەی گواستنەوەی زانیارییەکان بە فلتەر و یاسای یاسیا گشتی پاراستنی زانیارییەکان ببات جگە لەوە رووبەڕووی وەستاندنی گواستنەوەی داتا دەبێتەوە بۆ وڵاتی چین.
ئەمە یەکێکە لە سزا گەورەکان کە بەسەر تیکتۆک سەپێندراوە کە جاری رابردوو بە بڕی €345 ملیۆن یورۆ سزادرا بەهۆی شێوازی مامەڵەکردنی تیکتۆک بەرامبەر داتای منداڵانی نێوان 13 بۆ 17 ساڵی.
هەرچەندە تیکتۆک لە لایەن ByteDanceــی چینی خاوەنداییەتی دەکرێت، بەڵام تیکتۆک دوپاتی دەکاتەوە هەرگیز داتای بەکارهێنەری ئەوروپیان نەداوە بە دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین، بەڵام GDPR دەڵێت نەبوونی شەفافییەت لە شێوازی گواستنەوە داتا لە لایەن تیکتۆکەوە، پێشێلکارى یاساییە.