داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە شەش ملیار دینارە
چەندی نەختە و چەندی چەکە؟
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە شەش ملیار دینارە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی ئهم هەفتەیهى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە شەش ملیار و 81 ملیۆن دینارە کە زیاتر لە پێنج ملیار و 230 ملیۆن دیناری نەختە.
بەپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 26.4.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 2.5.2025، بڕی شەش ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800 دینارە.
وەک ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی پێنج ملیار و 230 ملیۆن و 576 هەزار و 400 دیناری بە شێوەی نەختینە و 851 ملیۆن و 366 هەزار و 400 دیناریشی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.