فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
بەغدا
فڕۆكەخانە كرایەوە و گەشتەكان دەستیانپێكردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیانپێكردەوە، كە بە شێوەیەكی كاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە وەستێندرابوو.
ئەمشەو وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە دا، گەشتەكانی چوون و هاتن لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستیپێكردەوە، كە بەهۆی زریانێكی چڕی خۆڵبارینەوە هەر بۆ ماوەیەك وەستان.
وەزارەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ داخستنی فڕۆكەخانەی بەغدا و راگرتنی گەشتەكانی راگەیاند.
شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین و ناسەقامگیریی كەشوهەوا رووی لە بەغدا و بەشێك لە شارەكانی عێراق كردووە و بە پێی پێشبینیی شارەزایانی كەشناسی، ئەگەری هەیە خۆڵبارینەكە بگاتە هەرێمی كوردستانیش.