تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن
ئاگری کارگەی شیشەکەی مەخمور بەردەوامە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ماوەی 45 خولەکە کارگەی شیشی ڤان ستیل لەسەر رێگەی مەخمور لە نزیک گوندی قۆریتان دەسووتێت.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، ئاگرەکە لە بەشی پشتەوەی کارگەکە کەوتووەتەوە و دوو تیمی بەرگری شارستانی رۆیشتوونەتە ژوورەوە بۆ کۆتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە و تیمی زیاتریش بەڕێوەن.
تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە دیار نییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر