بەرگری شارستانی بەڕێوەن بۆ شوێنی ئاگرەکە

ئاگرێک لە کارگەیەکی شیش لە شەقامی مەخمور کەوتووەتەوە

ژووری هەواڵ

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شەقامی مەخموری هەولێر کەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە  کارگەیەکی شیش کەوتووەتەوە، لە شەقامی مەخموور پشت گەڕەکی مامزاوە و جارێ قەبارەکەی دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەڕێوەن بۆ شوێنی ئاگرەکە.

پەیامنیری 964 بە رێگاوەیە زانیاری زیاترتان بۆ دەگوازینەوە….