نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا لە گۆڕانكارییدایە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئۆنسەی 3236 دۆلارە
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزینەکانی
964+
توانا نەقی
ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی نرخی زێڕ لە چاوە پێشووتردا بەردەوامە لە دابەزینەکانی و لە دوێنێشەوە زیتار لە 50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزیوە.
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3236 دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا دوێنێ بە 3287 دۆلار بوو، بەمەش لە دوێنێوە 51 دۆلار دابەزیوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەی بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 765 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 700 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 575 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.