لە نزیک کونەماسی

پاسێکی قوتابیان وەرگەڕا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پاسێکی خوێندکاران لە نزیک کونەماسی لە شارباژێر وەرگەڕاوە و بریندار هەیە.

محەمەد عەبدولرەحمان، بەڕێوبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا پاسێکی قوتابیان لە نزیک سەیرانگای کونەماسی لە قەزای شارباژێڕ وەرگەڕاوە و بریندار هەیە

فەرهاد ساڵح قایمقامی چوارتا بە 964ـی وت، پاسەکە بە دیاری کراوی لە گوندی کارێزەی نزیک کونە ماسی وەرگەڕاوە و تا ئێستا حەوت بۆ 10 قوتابی بریندارن قوتابی بنەرەتین لە قوتابخانەی برایەتیی لە گەڕەکی کارێزە وشکی سلێمانی کە بۆ سەیران چوونەتە ئەو ناوچەیە.

زانیاری دێت..