"حاڵەتێکی گوماناوییە"

لە خورماتوو گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە گوندی یەنگیجەی سەر بەقەزای خورماتوو، گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025 دوو گەنج کە خەڵکی ناحیەی سڵیمان بەگی قەزای خورماتوون، بەمەبەستی خۆفێنککردنەوە چوونەتە سەر پڕۆژە ئاوی خورماتوو لەنزیک بازگەی یەنگیجە و لەکاتی مەلەکردندا یەکێک لەگەنجەکان کە تەمەنی 23 ساڵە چووەتە قوڵایی ئاوەکە و خنکاوە، لەئێستاشدا هاوڵاتیان بەبەلەم بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن”.

وتیشی، ئەو هاوڕێیەی کە لەگەڵی بووە، دەستبەسەر کراوە و لێکوڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، چونکە حاڵەتەکە گوماناوییە، بەو پێیەی دوو چەقۆ لەنزیک شوێنی رووداوەکە دۆزراونەتەوە، بۆیە تا تەرمەکە نەدۆزرێتەوە و پزیشکی دادی لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکات، ئازاد ناکرێت.

تائێستا لە قەزای خورماتوو هیچ تیمێکی مەلەوانی و غەواسی لێ نییە، بۆیە داواکراوە لەشارەکانی ترەوە تیمێک بنێرن بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی تەرمەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار م...

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن