لە سەیدسادق

  هاوڵاتییەک بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانی لەدەستدا

964+

بڕوا مەجید- سەیدسادق

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری گوندی بێ ڕەشکەی سەربەقەزای سەیدسادق هاوڵاتیەکی تەمەن 50 ساڵ بەهۆی پێوەدانی مارەوە گیانی لەدەستدا.

کەمال سەعدون،کارگێڕی ئێشکگر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت ،بۆ 964 وتی “سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق ، کەبەهۆی پێوەدانی مار لەسنوری گوندی بێڕەشکەی سەیدسادق گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، “هاوڵاتییەکە تەمەنی 50 ساڵ بووە و لەرەگەزی نێرە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی پازێزگای هەڵەبجە کرا.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەگەر لە گەشت و سەیران مار یاخود دووپشک پێوەی دایت چی د...

ئەگەر لە گەشت و سەیران مار یاخود دووپشک پێوەی دایت چی دەکەیت؟