غەرامەکە 26 هەزار دۆلارە
ئەمڕۆ دوا مۆڵتە و بە نیازی حەجی قاچاخ لە سعودیە بمێنێتەوە غەرامە دەکرێیت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ دوا مۆڵتە بە نیازی حەجی قاچاخ هەرکەس لە سعوودیە بمێنێتەوە چ ئەو کەسەی بە ڤیزای عومرە رۆیشتووە و چ لە رێگای کۆمپانیاوە دەبێت سعوودیە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئەگینا غەرامە دەکرێن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بە فەرمی رایگەیاند هەر کەسێک لە دوای 29.4.2025 لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستانیش دەڵێت، ئەمڕۆ دوا مەۆڵەت بوو بۆ گەڕانەوەیان دەینی خۆیان لە ملی خۆیان.
کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 29ـی مانگ دوا مۆڵەت بوو، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین کەس نەماوە و هەمووی گەڕاوەتەوە مەگەر یەکێک خۆی حەشاردابێت تاکاتی حەج.
وتیشی، سزاکان بە شێوەیەکە هەرکەسێک خۆی و بە تایبەت و بە ڤیزای عومرە رۆشتبێت و بمێنێتەوە 20 هەزار ریاڵ کە زیاترە لە 50 وەرەقەیە غەرامە دەکرێت، هەرکەسێکیش لە رێگای کۆمپانیاوە رۆشتبێت بۆ عومرەو نەگەڕێتەوە بە 100 هەزار ریال کە دەکاتە نزیکەی 26 هەزار دۆلار غەرامە دەکرێت ئەو کەسانەشی کە هاوکاری کەسێک دەکەن بمێنێتەوە جگە لە غەرامەکە 10 ساڵیش رێگە نادرێت بڕواتە وڵاتی سعودیە.
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دوایین کەس کە گەڕاوەتەوە ئەو گەنجە بووە کە لەماوەکانی پێشوو بە پێ لە هەولێرەوە چووە سعودییە و گەشتی عومرەی ئەنجامدا بەڵام ڤیزای حەجی پێنەدراوە،
لە هەرێمی كوردستان ئامادەكار بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج دەكرێت، خولی جۆراوجۆر بۆ حاجیان و رێنماییكارانی حەج بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار كەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە.