ده‌یه‌وێت بیكات به پڕۆژه
چاندنى گه‌نكره‌كه‌ى شێخ جه‌مالى كرپچنه سه‌ركه‌وتوو بوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو ساڵه جوتیارێكی به‌ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى كه‌نگره، ئه‌مساڵ گه‌ڵاى كه‌نگره‌كانى هاتوونه‌ته ده‌ر و به‌ڵام ده‌ڵێت سێ ساڵ دواى چاندنى ئینجا ده‌گاته ئاستى به‌رهه‌م.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و تیمه12 جوتیاره نموونه‌یه‌شه، كه له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌ستنیشانكراوه، كه له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.
یه‌كه‌مجار له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2023 تۆوى كه‌نگره‌كه‌ى وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له گونده‌كه‌ى (كرپچنه) سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو، چاندووه.
شێخ جه‌مال به 964ـى وت، ئه‌مساڵیش به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كه‌نگره‌كه ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا به‌ساڵى پاریشه‌وه 120 كیلۆگرام تۆوى كه‌نگریان چاندووه.
وتیشی “تاوه‌كو پێنج ساڵى دیكه ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و زه‌ویه بكێڵین كه لێی چێندراوه بۆ ئه‌وه‌ى ره‌گه‌كانیان به‌ته‌واوى له زه‌ویدا ده‌چنه خوار”.
مه‌به‌ستى چاندنه‌وه‌ى كه‌نگر له‌لایه‌ن ئه‌م جوتیاره بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ى ئه‌م گیابه‌هارییه‌یه كه پیچشتر به 964ـى وتبوو به‌هۆى به‌كارهێنانى ماده‌ى فڕكه‌ر له‌و زه‌ویانه‌ى گه‌نمى تێدا چێندراوه خه‌ریكه كه‌نگر به‌یه‌كجارى له‌ناو ده‌چێت.
ئاشكراشی كرد، له پلانی دایه له داهاتوو ئه‌و كه‌نگره بكاته پڕۆژه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
کۆمەڵەی رووەکناسانی کوردستانیش خۆشحاڵن به‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مجوتیاره به موژدەیەکی خۆش بۆ ژینگەدۆستان و پارێزەرانی رووەکی بەهاری و پزیشکی رایانگه‌یاندووه.
ده‌ڵێن، ئەم هەنگاوە بەرەوپێشچوونێکی جۆرییە و ئاماژەیەیەکی دڵخۆشکەرە کە خەمخۆرانی وڵات و سەروەتی نیشتیمانی بەردەوامن لە هەوڵ و کۆشش بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دەست نەبەن بۆ رووەکە خۆڕسک و بەهاری و پزیشکیەکان و داواکارین ئەم هەنگاوە زۆربەی ڕووەکەکانی تر بگرێتەوە.
كه‌نگر، وه‌ك خواردنێكی رووه‌كى و گیایی له وه‌رزى به‌هار له زه‌ویه دێمی و ناو ده‌غڵودان و خاكى چیاكان بە شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه سه‌رده‌رده‌هێنێت و له ناندێنی ماڵه‌كانیشدا به چه‌ندین شێواز وه‌ك خواردن ئاماده ده‌كرێت، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه تۆوه‌كه به وشككراویش وه‌ك چه‌ره‌زات به‌كارده‌هێندرێت.